ناوی سێ كاندیدی دیكه‌ی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاشكرا ده‌كرێت
دوای ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌سعه‌د عیدانی
K24 – هه‌ولێر:
دوای ره‌تكردنه‌وه‌ی كاندیده‌كه‌یان بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران، هاوپه‌یمانی "البناء" ژماره‌یه‌ك كاندیدی دیكه‌ی ده‌ستنیشان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێكیان له لایه‌ن سه‌رۆك كۆماره‌وه راسپێردرێت و پۆستی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت وه‌ربگرێت.
به‌رپرسێكی هاوپه‌یمانییه‌كه، رایگه‌یاندووه، له ماڵی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح، هادی عامری كۆبوونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كاندیدی دیكه بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت ده‌ستنیشان بكه‌ن.
ئه‌و به‌رپرسه ئاماده نه‌بووه ناوی بڵاوبكرێته‌وه و ئاشكراشیكردووه، هه‌ریه‌ك له فه‌ریق ركن، عه‌بدولغه‌نی ئه‌سه‌دی، فه‌ریق توفیق ئه‌لیاسری و محه‌مه‌د ته‌وفیق عه‌لاوی ده‌ستنیشان كراوون بۆ ئه‌وه‌ی به ره‌سمی یه‌كێكیان ده‌ستنیشان بكرێت و بكرێته كاندیدی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت.
هه‌فته‌ی رابردوو، به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، كاندیدی هاوپه‌یمانی "البناء"ـی بۆ پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌ت، "ئه‌سعه‌د عیدانی" ره‌تكرده‌وه و ئاماده‌یشی ده‌ربڕی له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ده‌ست له كار بكێشێته‌وه.