له بادووش تونێلێكی داعش خاپوور كرا
له زنجیره چیای بادووش له پارێزگای نه‌ینه‌وا
K24 – هه‌ولێر:
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق بڵاویكرده‌وه، له زنجیره چیای بادووش له پارێزگای نه‌ینه‌وا، تونێلێكی چه‌كدارانی داعشیان خاپوور كردووه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق بڵاویكرده‌وه، هێزێكی لیوای (73)ـی پیاده له فیرقه‌ی (15)ـی سوپای عێراق توانیویه‌تی تونێلێك له نزیك گوندی "مشیقره"ی زنجیره چیای بادوش بدۆزێته‌وه و خاپووری بكات.
گوتیشی: هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق له به‌ره‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی (27ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسێمبه‌ری 2019)ه‌وه هه‌ڵمه‌تێكی سه‌ربازییان بۆ له‌ناوبردنی چه‌كداره په‌ڕاگه‌نده‌بووه‌كانی داعش له سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌ستپێكردووه، كه به ئۆپراسیۆنی "ئیراده‌ی سه‌ركه‌وتنی هه‌شته‌م" ناونراوه.