دوو دادوەری کورد بوونە ئەندامی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق
لهناو 6 دادوهر دووانیان دهرچوون
K24- ههولێر:
دوو دادوەری کورد لە رێگەی تیروپشك بوونە ئەندامی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق بە ئامادەبوونی نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان تیروپشکی بۆ ناوی ئەو 6 دادوەرە ئهنجامدا، کە لەلایەن ئەنجوومەنی باڵای دادوەری هەرێمی کوردستانەوە بە مەبەستی بوون بە ئەندامی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ئاراستەی کردبوو.
لە تیروپشکەکەدا هەریەك لە دادوەران دەهام ئەکرەم عومەر و عومەر ئەحمەد محەمەد بە ئەندامانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان هەڵبژێردران.
پێشتریش ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق حەوت دادوەری بۆ کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بە تیروپشك دیاریکردبوو، ئەمەش دوای ئەوەی یاسای کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە هەموارکرایهوه.
H.B