باره‌گایه‌كی حزبوڵڵای عێراق بۆردومان كرا
له ناوچه‌ی "قائم"ـی هاوسنووری سووریا بۆردومان كرا
K24 – هه‌ولێر:
باره‌گای سه‌ره‌كی كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵای عێراق له ناوچه‌ی "قائم"ـی هاوسنووری سووریا بۆردومان كرا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراق، بڵاویكرده‌وه، بۆردومانه‌كه له لایه‌ن فڕۆكه‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌وه ئه‌نجامدراوه، به‌ڵام هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی بێلایه‌ن ئه‌و هه‌واڵه‌ی پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه و سوپای ئه‌مه‌ریكاش هیچ زانیارییه‌كی رانه‌گه‌یاندووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه روونیشیكرده‌وه، باره‌گای لیوای (45)ـی حه‌شدی شه‌عبی له قائیم بۆردومان كراوه، كه باره‌گای سه‌ره‌كی "كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵای عێراق" بووه.
ماوه‌ی زیاتر له (48) كاتژمێره ده‌نگۆی ئه‌گه‌ری بۆردومانكردنی باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبی بڵاوبووه‌ته‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، حه‌شدی شه‌عبی هۆشداری دابووه سه‌رجه‌م چه‌كداره‌كانی و هێزه‌كانی خستبووه "ئینزار"ه‌وه.