پێنتاگۆن راگه‌یه‌ندراوێكی له باره‌ی بۆردومانكردنی حه‌شدی شه‌عبی بڵاوكرده‌وه
پێنج باره‌گای حزبوڵڵا كراونه‌ته ئامانج
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پێنتاگۆن) له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌رپرسیارێتی خۆی له بۆردومانكردنی باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه سنوورییه‌كانی عێراق و سووریا راگه‌یاند.
پێنتاگۆن راشیگه‌یاند، پێنج باره‌گای حزبوڵڵای عێراق له عێراق و سووریا بۆردومانكراوون، كه (3)یان له عێراق بوونه و (2)یان له ناو خاكی سووریا بوون.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌و بۆردومانه وه‌ڵامێكه بۆ ئه‌و بۆردومانه‌ی چه‌كدارانی حزبوڵڵای عێراق كردیانه سه‌ر بنكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، فڕۆكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، باره‌گای لیوای (45)ـی حه‌شدی شه‌عبیان له "قائیم" بۆردومان كرد، كه باره‌گای سه‌ره‌كی "كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵای عێراق" بووه.
ماوه‌ی زیاتر له (48) كاتژمێره ده‌نگۆی ئه‌گه‌ری بۆردومانكردنی باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبی بڵاوبووه‌ته‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، حه‌شدی شه‌عبی هۆشداری دابووه سه‌رجه‌م چه‌كداره‌كانی و هێزه‌كانی خستبووه "ئینزار"ه‌وه.