تا دێت دۆخی عێراق ئاڵۆزتر دەبێت
خۆپیشاندەرانی عێراق داوای هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکەن
K24- ههولێر:
چاودێرانی سیاسی ئاشکرای دەکەن، تا دێت دۆخی عێراق ئاڵۆزتر دەبێت و سەقفی داواکاری خۆپیشاندەرانیش بەرزتر دەبێتەوە، ئەمەش عێراق بەرەو ئاقارێكی نادیار دەبات. ئەوان لە بارەی چارەسەری دۆخهكه دەڵێن: دەبێت کەسێك بۆ سەرۆك وەزیران کاندید بکرێت تا ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە بکرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە دوای دەست لە کارکێشانەوەی عادل عهبدولمههدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، سەرۆك کۆماریش هەڕەشەی دەست لە کار کێشانەوە دەکات و خۆپیشاندەرانیش داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان دەکەن.
H.B