عادل عه‌بدولمه‌هدی دژایه‌تی خۆی بۆ هێرشه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌ربڕی
ده‌یان چه‌كداری حه‌شد كوژران و بریندار بوون
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، لیوا عه‌بدولكه‌ریم خه‌له‌ف، رایگه‌یاند، عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌ستله‌كاركێشاوه، به وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكای راگه‌یاندووه، بۆردمانكردنی پێگه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ره‌تده‌كاته‌وه.
هه‌روه‌ها هاتووه، سه‌رۆك وه‌زیران به توندی دژی ئه‌و هێرشه ئاسمانییه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر باره‌گاكانی حه‌شد وه‌ستاوه‌ته‌وه.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق، رایگه‌یاند، له ئاكامی بۆردومانی فڕۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر باره‌گای لیوای (45)ـی حه‌شدی شه‌عبی له قائیم (4) چه‌كداری حه‌شد كوژران و (30)ـی دیكه بریندار بوون.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق بڵاویكرده‌وه، له كاتژمێر (07:00)ـی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ باره‌گای لیوای (45)ـی حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه‌ی "غابة سلوم" و "الحرش"ـی سنووری عێراق – سووریا رووبه‌ڕووی سێ بۆردومانی ئاسمانی سوپای ئه‌مه‌ریكا بووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها هاتووه: له ئاكامی ئه‌و بۆردومانه‌دا (4) چه‌كداری حه‌شد كوژراون و (30) چه‌كداری دیكه بریندار بوون.
ئاشكراشیكرد، یه‌كێك له كوژراوه‌كان یاریده‌ده‌ری فه‌رمانده‌ی لیوایه.
ئه‌م به‌یاننامه‌یه دوای ئه‌وه دێت، كه وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پێنتاگۆن) له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌رپرسیارێتی خۆی له بۆردومانكردنی باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه سنوورییه‌كانی عێراق و سووریا راگه‌یاند.
پێنتاگۆن راشیگه‌یاند، پێنج باره‌گای حزبوڵڵای عێراق له عێراق و سووریا بۆردومانكراوون.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌و بۆردومانه وه‌ڵامێكه بۆ ئه‌و بۆردومانه‌ی چه‌كدارانی حزبوڵڵای عێراق كردیانه سه‌ر بنكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، فڕۆكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، باره‌گای لیوای (45)ـی حه‌شدی شه‌عبیان له "قائیم" بۆردومان كرد، كه باره‌گای سه‌ره‌كی "كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵای عێراق" بووه.
ماوه‌ی زیاتر له (48) كاتژمێره ده‌نگۆی ئه‌گه‌ری بۆردومانكردنی باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبی بڵاوبووه‌ته‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، حه‌شدی شه‌عبی هۆشداری دابووه سه‌رجه‌م چه‌كداره‌كانی و هێزه‌كانی خستبووه "ئینزار"ه‌وه.