عێراق رێككاری توندی ئه‌منی له ده‌وروبه‌ری بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د ده‌گرێته‌به‌ر
"لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی تۆمه‌تبارانی ئه‌و هێرشانه به‌رده‌وامن"
K24- هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی دیاری سه‌ربازی عێراق رایگه‌یاند، حكوومه‌تی به‌غدا رێككاری توندی ئه‌منیی له ده‌وروبه‌ری بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د له پارێزگای ئه‌نبار گرتووه‌ته به‌ر، كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌وه به‌كارده‌هێنرێت، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و بنكه سه‌ربازییه رووبه‌ڕووی زنجیره‌یه‌ك هێرش بووه‌ته‌وه.
ئاژانسی ئه‌سۆشێیتید پرێس له‌سه‌ر زاری ره‌عد مه‌حمود، لیوا له هێزه‌كانی سوپای عێراق بڵاویكرده‌وه، تا ئێستاش لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی تۆمه‌تبارانی ئه‌و هێرشانه به‌رده‌وامن، كه له چه‌ند رۆژی رابردوودا كرانه سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سه‌رانسه‌ری عێراق و تا ئێستاش هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی ئه‌و هێرشانه‌ی هه‌ڵنه‌گرتووه، له‌وانه‌ش به‌ئامانجكردنی بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د به 5 مووشه‌ك.
ئه‌مه‌ش دوای دوو رۆژ له هێرشی مووشه‌كی بۆ سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی كه‌ی وه‌ن له نزیك پارێزگای كه‌ركووك هاتووه، كه تێیدا فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی خانه‌نشینكراوی ئه‌مه‌ریكا كوژرا و ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی عێراق و ئه‌مه‌ریكیش بریندار بوون، به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكاش ئاشكرایانكرد، بنكه سه‌ربازییه‌كه به 30 مووشه‌ك كراوه‌ته ئامانج.
H.B