حزبوڵڵای عێراق: ده‌بێت هێزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق بچێته ده‌ره‌وه
دوای هێرشه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا
K24 – هه‌ولێر:
كه‌ته‌یبه‌كانی حزبوڵڵای عێراق، دژی بۆردومانی باره‌گاكانی له لایه‌ن سوپای ئه‌مه‌ریكاوه به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركرد و تێیدا داوای ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكای له عێراق كرد.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵای عێراق رایگه‌یاند، پێویسته هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی عێراق و گه‌ل و هێزه نیشتمانییه‌كان ده‌ستبكه‌ن به ده‌ركردنی هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كان و لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له لاپه‌ڕه‌كانی شكۆمه‌ندی عێراق هه‌ڵده‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها هاتووه: هێزی شه‌ڕویستی ئه‌مه‌ریكا دوژمنكارییه‌كی دیكه‌ی دژی رۆڵه پارێزگاره‌كانی سنووری خۆرئاوای عێراق ئه‌نجامدا.
هاوكات ئاژانسی هه‌واڵده‌ری فرانس پرێس، بڵاویكرده‌وه، چوار مووشه‌ك ئاراسته‌ی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی سوپای ئه‌مه‌ریكا له نزیك به‌غدا كران.
به گوێره‌ی زانیارییه میدیاییه‌كان، دوای هێرشه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر بنكه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و كوژرانی زیاتر له (15) چه‌كداری حه‌شد، هێرشێكی مووشه‌كی كراوه‌ته سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له سه‌ربازگه‌ی "تاجی" باكووری به‌غدا.