ئەمەریکا هۆکاری هێرشکردنە سەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی ئاشکرا دەکات
پەیامێکی نوێ لە ئەمەریکاوە بۆ ئێران
K24 – ههولێر:
دوای هێرشکردنە سەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی لە عێراق و سووریا، مارک ئێسپەر، وەزیری بەرگری ئەمەریکا و مایک پۆمپێیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیی، سەرکەوتنی هێرشەکانیان راگەیاند.
وەزیری بەرگری ئەمەریكا رایگەیاند، لە رێی ھێرشكردنە سەر كۆمەڵێك گروپی سەر بە ئێران، رێكاری پێویستیان بۆ بەرگریكردن لە بەژەوەندییەكانیان گرتووەتە بەر و جەختیش دەكاتەوە، ھێرشەكانیان لە عێراق و سووریا سەركەوتوو بوون.
لای خۆیەوە، مایك پۆمپێیۆ گووتی، ئەمەریكا ھەڵسوكەوتی ئێران لە ھەڕەشە خستنە سەر گیانی ئەمەریكییەكان قبووڵ ناكات و بەتووندی وەڵام دەداتەوە.
هەردوو وەزیر ئاشکراشیان کرد، سیاسەتێکی نوێیان بەرامبەر بە ئێران داڕشتووە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی سوپای ئەمەریکا بۆ سەر پێنج بارەگای حەشدی شەعبی و حزبوڵا لە عێراق و سووریا، بەگوێرەی راگەیەندراوێکی حەشد، 25 چەکدار کوژراوان و 51 دیکەش برینداربوون.
RT
H.J