گورزی كۆتایی ساڵ.. حه‌شد هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ستاندنی رووباری خوێن ده‌كات
حه‌شدی شه‌عبی توڕه‌یه و ئه‌مه‌ریكا هێرشه‌كه به سه‌ركه‌وتوو ناو ده‌بات

K24 - هه‌ولێر:
پێش كۆتاییهاتنی ساڵی 2019 ئه‌مه‌ریكا گورزێكی كاریگه‌ری سره‌وانده ئه‌و هێزانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی كه وه‌ك خۆی ده‌ڵێت له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ئاراسته ده‌كرێن و له ماوه‌ی دوو مانگی رابردوودا زیاتر له 10 هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ئه‌و بنكه سه‌ربازی و ئه‌منییانه‌ی عێراق كه ئه‌مه‌ریكییه‌كانی تێدان و دواترینیشیان بنكه‌ی سه‌ربازیی (كه‌ی وه‌ن) بوو له كه‌ركووك و جگه له كوژرانی به‌ڵێنده‌ریكی ئه‌مه‌ریكی، ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی و هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی عێراقیش بریندار بوون.
واشنتن كه‌تیبه‌كانی حزبوڵلای عێراق كه ئه‌مه‌ریكا خستوونییه‌ته لیستی تیرۆره‌وه، به ئه‌نجامده‌ری ئه‌و هێرشانه داده‌نێت كه له ماوه‌ی رابردوودا دژی ئه‌مه‌ریكییه‌كان ئه‌نجامدراون. له به‌رامبه‌ریشدا حزبوڵڵا له دوایین به‌یاننامه‌ی پاش هێرشه‌كه‌دا ده‌ڵێت: "رۆڵه‌كانیان له به‌ره‌ی پارێزگاریی بوون له رۆژئاوای عێراق و شه‌ڕهانگێزی ئه‌مه‌ریكییه‌كان به‌رۆكی گرتوون".
زۆرن ئه‌وانه‌ی له‌م هێرشه‌ی ئه‌مه‌ریكا توڕه و نیگه‌ران بوون، به‌ڵام هێشتا كه‌سیان وه‌ك ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی به‌توندی دژی بۆردوومانی بنكه و باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌نگی هه‌ڵنه‌بڕیوه و هه‌ڕه‌شه‌ی له ئه‌مه‌ریكییه‌كان نه‌كردووه.
موهه‌ندیس له‌ناو كۆڕێكی لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبیدا هه‌ڕه‌شه‌ی لێپرسینه‌وه له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات و هۆشداریی ده‌دات و ده‌ڵێت: "لێپرسینه‌وه له ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌كه‌ین و رۆڵه‌كانی ئه‌م گه‌له رووبه‌ڕوویان ده‌وه‌ستنه‌وه، بارودۆخێك رووده‌دات ئه‌مه‌ریكییه‌كان و باڵێۆزی ئه‌مه‌ریكا پێشبینییان نه‌كردبێت".
جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌ناو هوتافكێشانی لایه‌نگرانی حه‌شدا به‌ده‌م گوتنه‌وه‌ی (لبیك یا حسین) ده‌ڵێت: "بێده‌نگ نابین و ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌بێت بزانن له عێراق و سووریا رووباری خوێن هه‌ڵده‌ستێ".
له به‌رامبه‌ردا به‌رپرسانی باڵای پێنتاگۆن و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هێرشه‌كه‌یان به سه‌ركه‌وتوو دژی ئامانجێكی گرنگ ناوبردووه.
وەزیری بەرگری ئەمەریكا رایگەیاند، لە رێی ھێرشكردنە سەر كۆمەڵێك گروپی سەر بە ئێران، رێكاری پێویستیان بۆ بەرگریكردن لە بەژەوەندییەكانیان گرتووەتە بەر و جەختیش دەكاتەوە، ھێرشەكانیان لە عێراق و سووریا سەركەوتوو بوون.
لای خۆیەوە، مایك پۆ‌مپێیۆ گووتی، ئەمەریكا ھەڵسوكەوتی ئێران لە ھەڕەشە خستنە سەر گیانی ئەمەریكییەكان قبووڵ ناكات و بەتووندی وەڵام دەداتەوە.
هەردوو وەزیر ئاشکراشیان کرد، سیاسەتێکی نوێیان بەرامبەر بە ئێران داڕشتووە.
ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه 29/12/2019 فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا 5 بنكه‌ی كه‌تیبه‌كانی حزبوڵلای عێراقی و میلیشیاكانی سه‌ر به ئێرانیان له‌ناو عێراق و سووریا كرده ئامانج. 3 بنكه‌یان له ناو خاكی عێراقدا بوون له پاریزگای ئه‌نبار، دوو بنكه‌ی دیكه‌شیان له‌ناو سووریادان و به بنكه‌ی سه‌ربازیی میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران ناو ده‌برێن.
به‌گوێره‌ی دوایین ئامار كه حزبوڵڵای عێراق خۆی رایگه‌یاندووه، 25 چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی و میلیشیاكان كوژران و زیاتر له 50 چه‌كداری دیكه‌ش بریندار بوون.