ئێران وەڵامی هێرشەکانی ئەمەریکای دایەوە
ئێران وەڵامی هێرشەکانی ئەمەریکای دایەوە
K24 – هه‌ولێر:
کۆماری ئیسلامی ئێران لە دوای هێرشەکانی سوپای ئەمەریکا بۆ سەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی لە عێراق و سووریا رایگەیاند، ئەو کارە ئەوە نیشان دەدات، ئەمەریکا پاڵپشتی "تیرۆریزم"ـە.
عەباس موسەوی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند: "ئەمەریکا نیشانی دا هیچ رێزێک بۆ سەروەری وڵاتان دانانێت و دەبێت چاوەڕێی دەرهاویشتەی ئەم هێرشە نایاساییانەی بکات".
ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه 29/12/2019 فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا 5 بنكه‌ی كه‌تیبه‌كانی حزبوڵلای عێراقی و میلیشیاكانی سه‌ر به ئێرانیان له‌ناو عێراق و سووریا كرده ئامانج. 3 بنكه‌یان له ناو خاكی عێراقدا بوون له پاریزگای ئه‌نبار، دوو بنكه‌ی دیكه‌شیان له‌ناو سووریادان و به بنكه‌ی سه‌ربازیی میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران ناو ده‌برێن.
به‌گوێره‌ی دوایین ئامار كه حزبوڵڵای عێراق خۆی رایگه‌یاندووه، 25 چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی و میلیشیاكان كوژران و زیاتر له 50 چه‌كداری دیكه‌ش بریندار بوون.
تاوەکو ئێستا، هەریەک لە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق، محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئیدانەی ئەو هێرشەی ئەمەریکایان کردووە.
AFP