ئه‌مه‌ریكا گرته‌ی ڤیدیۆیی بۆردومانكردنی باره‌گاكانی حه‌شدی بڵاوكرده‌وه
شه‌ویان لێده‌كاته رۆژ
K24 – هه‌ولێر:
سوپای ئه‌مه‌ریكا گرته‌ی ڤیدیۆی چركه‌ساتی بۆردومانكردنی باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبی له نزیك شارۆچكه‌ی قائیم له سه‌ر سنووری عێراق و سووریا بڵاوكرده‌وه.
ئێواره‌ی رابردوو، ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی سوپای ئه‌مه‌ریكا پێنج باره‌گای كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵای عێراقی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبیان له ناوچه سنوورییه‌كانی عێراق و سووریا بۆردومانكرد.
بۆردومانكردنه‌كه بووه هۆی كوژرانی 25 چه‌كداری حه‌شد و برینداربوونی ده‌یانی دیكه و له ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی عێراق كاردانه‌وه‌ی جیاجیای به‌دوای خۆیدا هێنا.