موقته‌دا سه‌در بانگه‌شه‌ی هه‌نگاونان بۆ ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌كات
"ئه‌گه‌ر یه‌كگرتوو نه‌بین و داگیركاران ده‌رنه‌كه‌ین په‌شیمانی چاوه‌ڕێمانه"
K24- هه‌ولێر:
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در دووپاتی ده‌كاته‌وه، پێشتریش هۆشداریمان له‌وه دابوو كه نابێت عێراق بخزێندرێته ناو ململانێ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و دووپاتیشی كرده‌وه، ئه‌گه‌ر پێشتر رێگریمان له رێككه‌وتنی نێوان به‌غدا واشنتن كردبا، ئێستا "هێزی داگیركا‌ر" له سنگی عێراق نه‌ده‌چه‌قی.
له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، موقته‌دا سه‌در رێبه‌ر ره‌وتی سه‌در له‌باره‌ی هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر پێگه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی دووباره هۆشداری له تێوه‌گلاندنی عێراق به ململانێ هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌دات.
له تویته‌كه‌یدا سه‌در دووپاتی ده‌كاته‌وه، پێشتر گوتوومانه: "چیتر نه عێراق و نه گه‌له‌كه‌شی به‌رگه‌ی ئه‌م جۆره ره‌فتارانه ناگرێت"، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ هێرشی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر پێگه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له رۆژئاوای پارێزگای ئه‌نبار.
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، "ئه‌گه‌ر پێشتر له رێگه‌ی به‌رگری سه‌ربازییه‌وه هاوكارباین بۆ وه‌ده‌رنانی داگیركاران، ئه‌مڕۆ له سنگی عێراق نه‌ده‌چه‌قین، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر له‌پێناو رێگریكردن له رێككه‌وتنه شه‌رمه‌زاره‌كه هاوكاری یه‌كترمان كردبا، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ رووده‌دات رووی نه‌ده‌دا"، كه مه‌به‌سی له‌و ده‌ربڕینه رێككه‌وتنی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكایه بۆ درێژكردنه‌وه‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق.
سه‌در ده‌شڵێت: "ئه‌مڕۆش من ئاماده‌م بۆ وه‌ده‌رنانی ئه‌و هێزانه له رێگه‌ی سیاسی و یاسایی، ئایا كه‌س هه‌یه بۆ ئه‌مه یارمه‌تیمان بدات؟".
داواش له لایه‌نه عێراقییه‌كان ده‌كات، "به‌خێرایی یه‌كبگرن بۆ ئه‌وه‌ی به زووترین كات بیانكه‌ینه ده‌ره‌وه".
رووی قسه‌كانی له خه‌ڵكی عێراق ده‌كات و ده‌شڵێت: "بۆ ئه‌وه‌ی له ره‌فتاری نابه‌رپرسانه‌ی گروپه سه‌ربازییه‌كان به‌دوور بن، پێویسته ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی ته‌نیا له‌ده‌ست هێزه ئه‌منییه‌كان بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و هێزانه بڕیارندا نه‌كشێنه‌وه، ئێمه‌ش به هاوكاری ئێوه هه‌ڵوێستی دیكه‌مان ده‌بێت".
رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له تویته‌كه‌یدا ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، "هێزی داگیركا‌ر به سه‌ركردایه‌تی تره‌مپی "گه‌مژه" له‌لایه‌ن سوودی له گه‌نده‌ڵییه‌كان وه‌رگرتووه و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه درزی نێوان سیاسییه‌كان و گه‌لی عێراقی به ده‌رفه‌ت زانیوه، بۆیه پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌ك له پێناو خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵك چیتر بیر له ده‌ستكه‌وت و ده‌سه‌ڵات نه‌كه‌نه‌وه، ئه‌گه‌رنا په‌شیمانی چاوه‌ڕوانمان ده‌كات".
سه‌در رووی قسه‌كانی له ئه‌مه‌ریكاش ده‌كات و ده‌ڵێت: "باش بزانن، ئێمه رێگه ناده‌ین عێراق ببێته گۆڕه‌پانی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ململانێ سیاسی و سه‌ربازییه‌كان، به‌ڵكو ئێمه عێراقێكی به‌هێز و سه‌ربه‌خۆمان ده‌وێت".
تویته‌كه‌شی به هاشتاگێك به ناونیشانی "#به‌رگری_نیشتیمانی_ سه‌رده‌كه‌وێت" به كۆتا هێناوه.
H.B
