دۆزینه‌وه‌ی شوێنگره‌وه‌یه‌ك بۆ عادل عه‌بدولمه‌هدی بووه‌ته‌ مه‌حاڵ

تادێت ناكۆكی لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان زیاتر ده‌بێت

K24- هه‌ولێر:

سیاسەتمەدار و شارەزایانی دەستوور بە دووری دەزانن لە دۆخێکی وادا کە لە عێراق دەگوزەرێت، بتواندرێت کەسێك بۆ شوێنگرەوەی عادل عەبدولمەھدی دەستنیشان بکرێت، چونکە ئەستەمە خۆپیشاندەران لەگەڵ لایەنە سیاسیەکان لەسەر کاندیدێك رێك بکەون، کە جێگەی رەزامەندی ھەردوولا بێت.

لایەنە سیاسیەکانی عێراق لەسەر گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی ناگەنە رێککەوتن و پسپۆرێکيش دەڵێت بەپێ دەستوور ئەو 170 پەرلەمانتارەی خۆیان بە کوتلەی گەورە ناساندوە دەستووریە ئەگەر پەرلەمان قسەی نەبێت ئەوا سەرۆك کۆمار دەبێت رایانسپێرێت بۆ پێکهێنانی حکوومەت. پسپۆرێکی سیاسیش هۆشداری دەدات لە رێکنەکەوتن لەسەر گەورەترین کوتلە.

H.B