له ههرێمی كوردستاندا قوربانیانی رووداوهكانی هاتوچۆ له شهڕی تیرۆر زیاتره
دایانناوە کە سیستمی ھاتوچۆ بەشێوەیەکی سەردەمیانە رێکبخەن
K24 – ههولێر:
به گوێرهی ئامارهكان، ژمارهی قوربانیانی رووداوەکانی ھاتوچۆ لە قوربانیانی شهڕی داعش زیاترن, شارەزایانی ھاتوچۆ لە پلانی ساڵی نوێدا دایانناوە کە سیستمی ھاتوچۆ بەشێوەیەکی سەردەمیانە رێکبخەن و پێدانی مۆڵهتی شوفێری زیاتر گرنگی پێبدەن و جیاواز لە ساڵانی پێشوو کاری لەسەر بکەن، تا ھاووڵاتیان دووربن لە رووداوەکانی ھاتوچۆ و رێگری لە سەرپێچیەکان بكرێت.
ھەرچەندە کارمەندانی ھاتووچۆ بەردەوام رێنمایی تەواو دەدەنە شوفێران تا بە دووربن لە رووداوەکان بەڵام تیژڕەوی و پابەندنەبوون بە یاساکانی ھاتوچۆ وایکردووە، بەردەوام روودا و قوربانییەکان لە زیادبووندابن, شارەزایانی ھاتوچۆ پێیان وایە دانانی رێنمایی ھاتووچۆ وەک پرۆگرامی خوێندن لە سیستمی پەروەردە دەبێتە ھۆی ریگریکردن لە رووداوەکان و بەرزکردنەوەی ھۆشیاری زیاتری ھاتوچۆ لای ھاووڵاتیان.