وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا بانگهێشت ده‌كات
عێراق: هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به هه‌موو پێوه‌ره یاساییه‌كانی په‌یوه‌ندیی نێوان وڵاتان ره‌تكراوه‌یه
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، به‌هۆی هێرشی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر پێگه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له ناو خاكی عێراق، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا بانگهێشت ده‌كه‌ن و ئه‌و بابه‌ته له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌وروپیی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی تاوتوێ ده‌كه‌ن.
له به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقدا هاتووه، "به توندی ئه‌و هێرشه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئیدانه ده‌كه‌ن، كه بۆ سه‌ر پێگه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌نجامیداون، ئه‌مه به پێشێلكردنێكی ئاشكرای سه‌روه‌ری عێراق ده‌زانین و كارێكی شه‌رمه‌زارانه‌یه، هه‌روه‌ها به هه‌موو پێوه‌ره یاساییه‌كانی په‌یوه‌ندیی نێوان وڵاتان ره‌تكراوه‌یه".
له به‌یاننامه‌كه‌دا جه‌ختیش كراوه‌ته‌وه، "حه‌شدی شه‌عبی هێزێكی نیشتیمانی عێراقییه‌وه و رۆڵێكی به‌رچاوی له به‌رگریكردن له خاكی عێراق و شه‌ڕی دژ به داعشی هه‌بووه و به‌شێكه له سیسته‌می هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق و له ژێر فه‌رمانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كاندایه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه عێراق وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆیه و ئاسایشه ناوخۆییه‌كه‌ی له پێشینه‌مانه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه ناده‌ین وڵاته‌كه‌مان ببێته گۆڕه‌پانی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ململانێكان یانیش ده‌روازه‌یه‌ك بۆ هێرشكردنه سه‌ر وڵاتان، یاخۆد باره‌گایه‌ك بۆ به‌كارهێنانی خاكه‌كه‌ی بۆ زیانگه‌یاندن به وڵاتانی دراوسێ".
روونیشیكرده‌وه، "باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا بانگهێشت ده‌كه‌ین و نیگه‌رانی خۆمان له‌و باره‌یه‌وه پێڕاده‌گه‌یه‌نین و له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه ئه‌وروپییه‌كانمان له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش ئه‌و پرسه تاوتوێ ده‌كه‌ین، تا یه‌كهه‌ڵوێستی له‌باره‌ی چۆنییه‌تی كاركردن و ئایندهی بوونی هێزی هاوپه‌یمانان له عێراق درووست بێت".
H.B