لە کەربەلا پێکدادان لەنێوان خۆپیشاندەر و هێزە ئەمنییەکان روویدا

خۆپیشاندەران داوای دەستلەکارکێشانەوەی پارێزگاری دیوانیە دەکەن

K24 - ھەولێر

پێکدادان لەنێوان خۆپیشاندەرانی کەربەلا و هێزە ئەمنییەکان روویدا و لە دیوانیەش رێگای ئاسنین داخرا.

خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی عێراق بەردەوامە و جگە لە شاری بەغدا، خۆپیشاندان لە چەندین شاری دیکەش بەڕێوەچوو، لە کەربەلا پێکدادان لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان روویدا و لە دیوانیەش خۆپیشاندەران رێگای ئاسنینیان لە نزیک کۆلیژی ئەندازیاری داخست و داوای دەستلەکارکێشانەوەی زوهێر شەعلان پارێزگار و دوو جێگرەکەیان کرد، دژی بۆردومانەکەی سەر حەشدی شەعبیش، خۆپیشاندەرانی میسان، ئاڵای ئەمەریکایان سوتاند.

ھ.م