چالاکوانێکی خۆپێشاندانەکان لە ناسریە تیرۆر کرا

لە خۆپیشاندانەكانی عێراق 34 چالاكوان تیرۆر کراون

K24 - ھەولێر

چالاکوانێکی خۆپێشاندانەکان لە ناسریە تیرۆرکرا و لە ناوچەی تاجی سەربە سەڵاحەدین، دوای رفاندنی سەرۆک هۆزێک رێگای نێوان بەغدا - سەڵاحەدین داخرا.

چەند چەکدارێکی نەناسراو دەستڕێژی گولـلەیان لە چالاکوانێکی خۆپیشاندانەکان بە ناوی عەلی خالید خەفاجی لە شاری ناسریەی ناوەندی پارێزگای زیقار کرد و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا، ئەمەش توڕەیی زۆری لەلای خۆپیشاندەرانی لێکەوتەوە.

بەگوێرەی ئامارەكان تائێستا لە خۆپیشاندانەكانی عێراق 34 چالاكوان تیرۆر کراون.

هاوکات، لە ناوچەی تاجی سەربە سەڵاحەدین، دوای رفاندنی سەرۆک هۆزێک، خەڵک رێگای سەرەکی بەغدا - سەڵاحەدینیان داخست.

ھ.م