حكوومه‌تی عێراق هێرشه‌كه‌ی ئه‌مەریكا سه‌ركۆنه‌ ده‌كات

"هێرشه‌كه‌ بەبێ مۆڵه‌تی حكوومه‌تی عێراق بووه"

K24 - ھەولێر

ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی عێراق سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مەریكا بۆ سه‌ر پێگه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت "ئه‌م كاره‌ی ئه‌مەریكا پێشێلكردنی سه‌روه‌ری عێراقه‌".

ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی عێراق كۆبووه‌وه‌ و تیایدا به‌ توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مەریكای بۆ سه‌ر پێگه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كرد و رایگه‌یاند، هێرشه‌كه‌ بەبێ مۆڵه‌تی حكوومه‌تی عێراق بووه‌ و ئه‌و هێزانه‌ی كردووه‌ته‌ ئامانج كه‌ رووبه‌ڕووی داعش بوونه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ش سه‌قامگیری و سه‌روه‌ری عێراقی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه‌.

ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی عێراق ره‌تیشی ده‌كاته‌وه‌ عێراق ببێته‌ گۆڕه‌پانێك بۆ شه‌ڕ و ململانێی نێوده‌وڵه‌تی.

هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی عێراق، ئاماژەی بەوەشكردووە، كه‌ ئه‌م هێرشه‌ دۆخه‌كه‌ی خستووه‌ته‌ مه‌ترسییه‌وه‌ و ده‌بێته‌ هۆكارێك بۆ پێداچوونه‌وه‌ به‌ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌كانیان له‌ چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی.

ھ.م