حكوومه‌تی عێراق هێرشه‌كه‌ی ئه‌مەریكا سه‌ركۆنه ده‌كات
"هێرشه‌كه بەبێ مۆڵه‌تی حكوومه‌تی عێراق بووه"
K24 - ھەولێر
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی عێراق سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مەریكا بۆ سه‌ر پێگه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت "ئه‌م كاره‌ی ئه‌مەریكا پێشێلكردنی سه‌روه‌ری عێراقه".
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی عێراق كۆبووه‌وه و تیایدا به توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مەریكای بۆ سه‌ر پێگه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كرد و رایگه‌یاند، هێرشه‌كه بەبێ مۆڵه‌تی حكوومه‌تی عێراق بووه و ئه‌و هێزانه‌ی كردووه‌ته ئامانج كه رووبه‌ڕووی داعش بوونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش سه‌قامگیری و سه‌روه‌ری عێراقی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی عێراق ره‌تیشی ده‌كاته‌وه عێراق ببێته گۆڕه‌پانێك بۆ شه‌ڕ و ململانێی نێوده‌وڵه‌تی.
هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی عێراق، ئاماژەی بەوەشكردووە، كه ئه‌م هێرشه دۆخه‌كه‌ی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه و ده‌بێته هۆكارێك بۆ پێداچوونه‌وه به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌كانیان له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی.
ھ.م