عادل عەبدولمەهدی هێرشەکانی ئەمەریکا بە کارێکی "دوژمنکارانە" ناو دەبات
عادل عەبدولمەهدی هۆشداریی لەبارەی رەوشی عێراق دەدات
K24 – هه‌ولێر:
عادل عەبدولمەهدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی کاربەڕێکەری عێراق رایگەیاند، هێرشه‌كه‌ی ئه‌مەریكا كارێكی دوژمنكارانە و ناراسته و دەرهاویشتەی دەبێت.
لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیرانی حکوومەتەکەی، عادل عەبدولمەهدی رایگەیاند: "هێرشه‌كه‌ی ئه‌مەریكا ژماره‌یه‌كی زۆر شه‌هید و برینداری لێكه‌وته‌وه، ئه‌وه‌ی كه روویدا، كارێكی دوژمنكارانه و ناڕاست بوو، به داخه‌وه كه روویداوه و ده‌رئه‌نجامی خراپی ده‌بێت".
راشیگەیاند: "ئێمه هه‌وڵمانداوه، مه‌ترسی شه‌ڕ له عێراق دووربخه‌ینه‌وه، له سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه پێشێلكاریی هه‌یه، كاتێك داعش هات، حه‌شدی شه‌عبی دروستكرا و له لایه‌ن پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی دیكه‌شه‌وه به‌رپه‌رچ درایه‌وه".
ئاماژەی بەوەشدا، ئێمه هێرشه‌كه‌ی سه‌ربازگه‌ی كه‌ی وه‌نمان سه‌ركۆنه‌كرد، دوای ئه‌و رووداوه قسه‌مان له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری ئه‌مەریكا كرد، ئاگادارمان كرده‌وه كه هه‌نگاوی تاكلایانه راست نییه و ناكرێت به‌بێ مۆڵه‌تی حكوومه‌تی عێراق كارێكی له‌م شێوه‌یه بكرێت، كه هه‌ڕه‌شه له سه‌ر سه‌روه‌ری و سه‌قامگیری عێراق ده‌كات.
ئاشکراشیکرد، ئه‌مەریكا ئێمەی له هێرشی سه‌ر كه‌تائیبی حزبوڵڵا ئاگادار كرده‌وه و پێمان راگه‌یاندن، ئه‌مه كارێكی مه‌ترسیداره، دوو فڕۆكه هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه، كه نازاندرێت له كوێوه هاتوون و هێرشیان کردووەتە سه‌ر دوو لیوای حه‌شدی شه‌عبی.
H.J