په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و ئه‌مه‌ریكا دوای بۆردومانه‌كه ده‌چێته قۆناغێكی نوێ
كاردانه‌وه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
بۆردومانكردنی چه‌كدارانی میلیشیانی حزبوڵڵای عێراقی، كاردانه‌وه‌ی جیاوازی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی عێراق و ناوچه‌كه به دوای خۆیدا هێناوه.
له یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه، سعوودیه رایگه‌یاند، بۆردومانه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا دوای ئه‌نجامدانی چه‌ند هێرشێكی "تیرۆریستیییه" كه چه‌كدارانی میلیشیاكان ئه‌نجامیانداوه.
هۆكاری ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی سعوودیه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه تا ئێستاش گومانی ئه‌وه ده‌كرێت، هێرشه‌كانی سه‌ر كۆمپانیای ئارامكۆ، كه گه‌وره‌ترین كۆمپانیای نه‌وتی جیهانه، له ئاسمانی عێراقه‌وه كرابێته سه‌ری.
هه‌رچی قه‌ته‌ڕه، پێچه‌وانه‌ی ههڵوێستهكهیه و میری ئه‌و وڵاته په‌یوه‌ندی به سه‌رۆك كۆماری عێراقه‌وه كردووه و جۆرێك له نیگه‌رانی ده‌ربڕیوه.
لای خۆیه‌وه عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌ست له‌كاركێشاوه‌ی عێراق، هێرشه‌كه به دوژمنكارانه وه‌سف ده‌كات، ئه‌گه‌رچی به گوێره‌ی راپۆرته میدیاییه‌كان، پێشوه‌خته له هێرشه‌كه ئاگاداركراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئاگاداركردنه‌وه‌كه چه‌ند خوله‌كێكی كه‌م پێش هێرشه‌كه بووه و شوێنی بۆردومانهكهشی پێ نه‌گوتراوه.
عه‌بدولمه‌هدی ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه، ئه‌مه‌ریكا به‌ڵگه‌ی ته‌واو و سه‌لمێنه‌ری نییه بۆ ئه‌نجامدانی هێرشێكی له‌وجۆره.
به گوێره‌ی وێبسایتی (العربیة)، به‌رپرسێكی عێراقی كه نه‌یویستووه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت رایگه‌یاندووه، ئه‌مه‌ریكا چیدیكه نایه‌وێت عێراق له لیستی وڵاتانی به‌خشراو بمێنێته‌وه بۆ بازرگانیكردن له‌گه‌ڵ ئێران، به‌و پێیه‌ی رێگه‌ی پێدراوه كه وزه و غاز و كاره‌با له‌و وڵاته بكڕێت، له‌كاتێكدا ئه‌و ماوه‌یه‌ی پێشتر له‌لایه‌ن واشنتن بۆ به‌غدا درێژكراوه‌ته‌وه، نزیكه‌ی مانگێكی ماوه به‌سه‌ر بچێت.
به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و به‌رگری ئه‌مه‌ریكاش رایده‌گه‌یه‌نن، ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق به گوێره‌ی پێویست به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان ناپارێزن، بۆیه ناچار بوونه خۆیان هه‌ندێك كاری وه‌ك به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی میلیشیاكان ئه‌نجام بده‌ن.
راشیدهگهیهنن، چه‌ندجارێك حكومه‌تی عێراقیان له‌و هه‌ڕه‌شانه ئاگاداركراوه‌ته‌وه، كه له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان هه‌یه.
مایك پۆ‌مپێیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاش، دوای هێرشه‌كه زنجیره‌یه‌ك په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی ئه‌نجامداوه و سه‌ره‌تاش په‌یوه‌ندی به ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس، سكرتێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه كردووه و تێیدا هۆكاری ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌ی روون كردووه‌ته‌وه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه پێشتر له ئاكامی ئاراسته‌كردنی چه‌ند مووشه‌كێك بۆ سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی (كه‌ی وه‌ن – K1) له كه‌ركووك، كه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكای تێدا جێگیره، سه‌ربازێكی گرێبه‌ستی ئه‌مه‌ریكی كوژرا.
به‌هۆی بۆردومانه‌كانیش، بڕیاره وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا بانگهێشت بكات و نیگه‌رانی خۆی له‌و هێرشانه ده‌رببڕێت.
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو، ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی سوپای ئه‌مه‌ریكا پێنج باره‌گای كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵای عێراقی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبیان له ناوچه سنوورییه‌كانی عێراق و سووریا بۆردومانكرد.
بۆردومانكردنه‌كه بووه هۆی كوژرانی 25 چه‌كداری حه‌شد و برینداربوونی ده‌یانی دیكه.
ئ. م