لایه‌نگرانی حزبوڵڵا له به‌غدا هه‌وڵی هه‌ڵكوتانه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌ده‌ن
ئاڵای ئه‌مه‌ریكا ده‌سووتێنن
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی بۆردومانكردنی چه‌كدارانی حزبوڵڵای عێراقی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا، لایه‌نگرانی ئه‌و گرووپه چه‌كدارییه له به‌غدا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 31/12/2019، گردبوونه‌ته‌وه و هه‌وڵی هه‌ڵكوتانه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌ده‌ن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، سه‌ركرده دیاره‌كانی حه‌شد، وه‌كو ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، هادی عامری، قه‌یس خزعه‌لی حه‌مید جه‌زائیری و حه‌سه‌ن سالم له ریزی ئه‌وانه‌ن كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن هه‌ڵبكوتنه ناو باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا.
په‌یامنێری كوردستان 24 له به‌غدا رایگه‌یاند، لایه‌نگرانی حزبوڵڵا ئاڵای ئه‌مه‌ریكایان سووتاندووه و ده‌یانه‌وێت له پردی هه‌ڵواسراوه‌وه (الجسر المعلق) بچنه ناو ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا، كه باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی دیكه‌ی لێیه.
.jpg)
.jpg)
ئ. م