لایه‌نگرانی حزبوڵڵا گه‌یشتنه ده‌روازه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا
سه‌ركرده‌یه‌كی حه‌شد: نیازی هه‌ڵكوتانه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكامان نییه
K24 - به‌غدا:
جه‌عفه‌ر حوسێنی، سه‌ركرده‌ی كه‌تائیبی حزبوڵڵایب عێراقی رایده‌گه‌یه‌نێت، نیازی ئه‌وه‌یان نییه هه‌ڵبكوتنه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی حه‌شد راشیگه‌یاند، خۆپیشاندانه‌كه‌یان كراوه‌یه تا ئه‌و كاته‌ی باڵیۆزخانه‌كه داده‌خرێت و له عێراق ده‌رده‌كرێن.
په‌یامنێری كوردستان 24 له به‌غدا رایده‌گه‌یه‌نێت، لایه‌نگرانی حزبوڵڵا له به‌رده‌م ده‌روازه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا گردبوونه‌ته‌وه.
راشیگه‌یاند، لایه‌نگرانی حزبوڵڵا داوای ده‌ركردنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن و له‌سه‌ر دیواری باڵیۆزخانه‌ش نووسویانه: "به فه‌رمانی گه‌ل داخراوه".
خۆپیشانده‌ران درووشم له دژی ئه‌مه‌ریكا و سعوودیه ده‌ڵێنه‌وه و هه‌ندێكیشیان جلی سه‌ربازیان له به‌ره.
ئ. م