به ڤیدیۆ.. سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا له‌ناو باڵیۆزخانه ماون
لایه‌نگرانی حزبوڵڵا به مۆبایل ڤیدیۆكه‌یان تۆماركردووه
K24 - به‌غدا:
تا ئێستاش سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا له ناو باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌یان له به‌غدا ماون و خۆپیشانده‌رانیش گه‌یشتوونه‌ته ناو باڵیۆزخانه‌كه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیش رایگه‌یاند، ئه‌گه‌رچی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا له‌ناو باڵیۆزخانه‌كه ماون، به‌ڵام كارمه‌ندانی مه‌ده‌نی پێشتر باڵیۆزخانه‌كه‌یان جێهێشتووه.
وه‌ك له ڤیدیۆكه‌ش ده‌رده‌كه‌وێت، سه‌ربازان خۆیان ئاماده‌كردووه و ته‌واویان له‌ناو رێڕه‌وی باڵیۆزخانه‌كه كۆبوونه‌ته‌وه.
ئ. م