به‌ ڤیدیۆ.. سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا له‌ناو باڵیۆزخانه‌ ماون

لایه‌نگرانی حزبوڵڵا به‌ مۆبایل ڤیدیۆكه‌یان تۆماركردووه‌

K24 - به‌غدا:

تا ئێستاش سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا له‌ ناو باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌یان له‌ به‌غدا ماون و خۆپیشانده‌رانیش گه‌یشتوونه‌ته‌ ناو باڵیۆزخانه‌كه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیش رایگه‌یاند، ئه‌گه‌رچی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا له‌ناو باڵیۆزخانه‌كه‌ ماون، به‌ڵام كارمه‌ندانی مه‌ده‌نی پێشتر باڵیۆزخانه‌كه‌یان جێهێشتووه‌.

وه‌ك له‌ ڤیدیۆكه‌ش ده‌رده‌كه‌وێت، سه‌ربازان خۆیان ئاماده‌كردووه‌ و ته‌واویان له‌ناو رێڕه‌وی باڵیۆزخانه‌كه‌ كۆبوونه‌ته‌وه‌. 

ئ. م