قه‌یس خزعه‌لی له‌گه‌ڵ لایه‌نگرانی حزبوڵڵا له به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكایه
"ئێره شوێنی داڕشتنی پیلانهكانه"
K24 - به‌غدا:
قه‌یس خزعه‌لی، سه‌رۆكی میلیشیاكانی عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق كه له‌گه‌ڵ لایه‌نگرانی حزبوڵڵا له به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكایه له به‌غدا رایگه‌یاند، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌و شوێنه‌یه كه هه‌موو "پیلانه‌كانی له دژی عێراق" لێ داده‌ڕێژرێت.
له باره‌ی بۆردومانكردنی چه‌كدارانی حزبوڵڵاش رایگه‌یاند، ئه‌و كارێكی دوژمنكارانه‌یه و پێشێلكردنی سه‌روه‌ری عێراقه و جێگه‌ی قه‌بووڵكردن نییه.
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو، ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی سوپای ئه‌مه‌ریكا پێنج باره‌گای كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵای عێراقی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبیان له ناوچه سنوورییه‌كانی عێراق و سووریا بۆردومانكرد.
بۆردومانكردنه‌كه بووه هۆی كوژرانی 25 چه‌كداری حه‌شد و برینداربوونی ده‌یانی دیكه.
ئ. م