عادل عەبدولمەهدی لەسەر هەڵکوتانە سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریکا هاتە دەنگ
عادل عەبدولمەهدی لەسەر هەڵکوتانە سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریکا هاتە دەنگ
K24 – هه‌ولێر:
عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق، هۆشداریی دایە ئەو کەسانەی هەڵیانکوتاوەتە سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا و دەڵێت، ئەو کەسانە سزادەدرێن.
عادل عەبدولمەهدی لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، هەر کەسێک هێرشبکاتە سەر دیپلۆماتکارانی بیانی، بە سزای خۆیان دەگەن.
داواش دەکات، خۆپیشاندەران لە دەوری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا دوور بخرێنەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، میلیشیاكانی عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق له‌گه‌ڵ لایه‌نگرانی حزبوڵڵا و حەشدی شەعبی، له به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا دەستیان بە خۆپیشاندان کرد و هەڵیانکووتایە سەر باڵیۆزخانەکە ئەمەش وەک ناڕەزایەتییەک دژی هێرشەکانی ئەمەریکا بۆ بارەگاکانی حەشد لە عێراق سووریا.
RT