ئه‌و گرووپه میلیشیایانه‌ی عێراق كه ئێران پشتیوانیان ده‌كات
سێ نزیكترین هاوپه‌یمانی ئێران له عێراق
K24 - هه‌ولێر:
دوای هێرشه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر چه‌كدارانی میلیشیای حزبوڵڵای عێراق، ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، راپۆرتێكی له باره‌ی ئه‌و گرووپانه بڵاوكردووه‌ته‌وه كه ئێران هاوكاریان ده‌كات.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه، 3 گرووپ هه‌ن كه په‌یوه‌ندی پته‌ویان به ئێرانه‌وه و هه‌یه و تاران راسته‌وخۆ پشتیوانیان ده‌كات، ئه‌وانیش كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵا، عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق و رێكخراوی به‌در له عێراق.
كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵا عێراق، دوای ساڵی 2003 و هاتنی ئه‌مه‌ریكا بۆ عێراق دامه‌زرێندرا، كه بچووكترین كه‌تیبه‌یه ئێران پشتیوانی بكات و ژماره‌ی چه‌كدارانی نزیكه‌ی 5 هه‌زار ده‌بێت.
له ماوه‌ی شه‌ڕی داعش‌یش له عێراق، كه دواتر به‌غدا سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه راگه‌یاند، چه‌كدارانی میلشیاكه له‌لایه‌ن حزبوڵڵای لوبنانییه‌وه مه‌شقی سه‌ربازیان پێكراوه.
رۆیته‌رز ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵا ماوه‌یه‌كی زۆره هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌نه ئامانج، یه‌كه‌م میلیشیاش بوو كه بۆ به‌رگریكردن له به‌شار ئه‌سه‌د و رژێمه‌كه‌ی چه‌كداریان ره‌وانه‌ی سووریا كردووه.
لای خۆیه‌وه ئه‌مه‌ریكا، له ساڵی 2009ـه‌وه حزبوڵڵا عێراقی وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆریستی ناساندووه و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئه‌و رێكخراوه هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر سه‌قامگیری عێراق، كه یه‌كێكه له گرنگترین هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له جیهانی عه‌ره‌بی.
جه‌مال جه‌عفه‌ر ئیبراهیمی، كه به "ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس" ناسراوه، دامه‌زرێنه‌ی حزبوڵڵایه و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات، تۆڵه‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر كه‌تیبه‌كانی ده‌كاته‌وه، كه رۆژی یه‌كشه‌ممه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان له شارۆچكه‌ی قائیمی سه‌ر سنووری نێوان عێراق و سووریا بۆردومان كران.
ئاژانسی رۆیته‌رز ئاماژه به‌وه ده‌كات، موهه‌ندیس راوێژكاری قاسم سوله‌یمانیی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێرانه.
واشنتن له ساڵی 2007ـه‌وه ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیسی خستووه‌ته لیستی تیرۆر، ئه‌وه‌ش به‌هۆی تێوه‌گلانی له ته‌قینه‌وه‌كانی هه‌ردوو باڵیۆزخانه‌ی فه‌ره‌نسا و ئه‌مه‌ریكا له كوه‌یت له ساڵی 1983.
موهه‌ندیس هاوكات سه‌رپه‌رشتی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات، كه له ژێر هه‌مان ناو خه‌ڵكی نیمچه سه‌ربازی هه‌ن و زۆربه‌یان له چوارچێوه‌ی كه‌تیبه شیعییه‌كانن و له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانی ده‌كرێن.
له درێژه‌ی راپۆرته‌كه‌دا، ئاماژه به رێكخراوی "به‌در" كراوه، كه له‌لایه‌ن هادی عامرییه‌وه دامه‌زرێندراوه و خۆیشی یه‌كێك بووه له‌وانه‌ی هاوشانی ئێرانییه‌كان له شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌دا له دژی عێراق شه‌ڕی كردووه.
عامری له ساڵی 1982 رێكخراوه‌كه‌ی دامه‌زراندووه، له ساڵی 2014دا رێكخراوه‌كه پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كی حه‌شدی شه‌عبی بوو كه له دژی داعش جه‌نگان.
رێكخراوی به‌در، هاوشێوه‌ی گرووپه‌كانی دیكه، ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامه‌نه‌یی سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كییانه، هه‌زاران چه‌كداریشی ناردووه‌ته سووریا.
هه‌رچی عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌قه، یه‌كێكه له توندترين گرووپه میلیشیاییه‌كانی عێراق، له ساڵی 2006 له‌لایه‌ن قه‌یس خزعه‌لییه‌وه دامه‌زراوه و چه‌ندینجار هێرشی كردووه‌ته سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و عێراق.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی رۆیته‌رز، ئه‌گه‌رچی عه‌سائیب له ساڵی 2012ـه‌وه ئاماده‌یی بۆ چه‌كدانان ده‌بڕیوه، به‌ڵام هێشتا بڕوای به توندوتیژی هه‌یه و وه‌ك رێبازێك گرتوویه‌ته به‌ر.
له ساڵی 2007یش، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به تۆمه‌تی هێرشكردنه سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی حكومی له كه‌ربه‌لا، كه تێیدا 5 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی كوژران، قه‌یس خزعه‌لیان ده‌ستگیركرد.
ئێستا خزعه‌لی یه‌كێكه له دیارترین سه‌ركرده‌ی گرووپه میلیشیاییه شیعه‌كان و گرنگترین هاوپه‌یمانی ئێرانه له عێراق.
ئ. م