له به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌یان كه‌س بریندار بوون
بۆمبی دووكه‌ڵی و ده‌نگيیان ته‌قاندووه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی عێراق، رایگه‌یاند، له ئاكامی پێكداهه‌ڵپژان و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا (32) كه‌س بریندار بوون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه راشیگه‌یاند، له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنی ته‌رمی قوربانیانی هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر باره‌گاكانی حه‌شد، له لایه‌ن باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه ته‌قه له خۆپیشانده‌ران و به‌شدارانی مه‌راسیمه‌كه كراوه و بۆمبی دووكه‌ڵی و ده‌نگیان ته‌قاندووه و به‌و هۆیه‌وه (32) كه‌س بریندار بوون.