تره‌مپ: ئێران به‌رپرسه
به توندی وه‌ڵامی ئێرانمان دایه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ له باره‌ی خۆپیشاندانی لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی له به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا و روودانی كرده‌وه‌ی توندوتیژی په‌یامێكی له رێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ره‌وه بڵاوكرده‌وه.
له په‌یامه‌كه‌یدا، دۆناڵد تره‌مپ نووسیویه‌تی: ئێران به‌رپرسیاری سه‌ره‌كی هه‌ڵكوتانه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكایه له به‌غدا.
تره‌مپ ئه‌وه‌شی نووسیوه: ئێران به‌ڵێنده‌ره ئه‌مه‌ریكاییه‌كه‌ی كوشت و ئێمه‌ش به توندی وه‌ڵاممان دایه‌وه.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: ئه‌و هێرشه‌ی كراوه‌ته سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ئێران رێكیخستووه و به عێراقیشمان گوتووه: ده‌بێت باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا بپارێزێت.