به‌ وێنه‌.. له‌ به‌غدا هێزێكی زۆری ئه‌منی بڵاوه‌ی پێكراوه‌

رێگه‌ سه‌ره‌كییه‌كان كۆنترۆڵ كراوون

K24 – هه‌ولێر:

هاوكات له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی گرژییه‌كانی نێوان خۆپیشانده‌ران و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ شاری به‌غدای پایته‌خت، هێزێكی زۆری ئه‌منی له‌ سه‌ر شه‌قامه‌ گشتییه‌كانی پایته‌خت بڵاوكراونه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ به‌غدا رایگه‌یاند، له‌ سه‌رجه‌م ئه‌و شاڕێگانه‌ی ده‌چنه‌وه‌ سه‌ر ناوچه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ده‌وروبه‌ری، هێزی ئه‌منی بڵاوه‌یان پێكراوه‌.