باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا هۆشداری ده‌داته هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی له عێراق
داوای لێ ده‌كات بۆ هه‌ر حاڵه‌تێك په‌نا بۆ لایه‌نی ئه‌منی تایبه‌ت به‌خۆیان ببه‌ن
K24- هه‌ولێر:
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا هۆشداری دایه هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی له عێراق و داوای لێ‌كردن، له بینایه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا نزیك نه‌بنه‌وه.
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا هۆكاری ئه‌و هۆشداریه‌ی بۆ به‌رده‌وامی ئه‌و خۆپێشاندانه گه‌ڕانده‌وه، كه ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی له به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا سازیانكردووه، وه‌ك ناڕه‌زایه‌تییه‌ك به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر پێگه‌كانی كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵای عێراقی له رۆژئاوای پارێزگای ئه‌نبار.
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌یاننامه‌كه‌یدا دووپاتیكردووه‌ته‌وه، "نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هاووڵاتیانی ئه‌مه‌ریكی له بینایه‌ی باڵیۆزخانه‌كه‌مان له به‌غدا نزیك ببنه‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "پێویسته هاووڵاتیانی ئه‌مه‌ریكی بۆ لایه‌نی ئه‌منیی تایبه‌تی خۆیان بگه‌ڕێنه‌وه و له هه‌ر حاڵه‌تێكی له‌ناكاو په‌نای بۆ ببه‌ن".
جختیشیكردووه‌ته‌وه، "له ئه‌گه‌ری روودانی هه‌ر حاڵه‌تێكی نوێ هاووڵاتیانی له رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه".
H.B