خه‌زعه‌لی هه‌ڕه‌شه له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات
له رێی تویته‌ره‌وه هه‌ڕه‌شه له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مینداری گشتیی گرووپی "عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق"، قه‌یس خه‌زعه‌لی، له رێی تویته‌ره‌وه هه‌ڕه‌شه له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات.
خه‌زعه‌لی له تویتێكدا نووسیویه‌تی: "عێراقیی به‌ڵێنی خۆی له یاد ناكات. (10) ساڵ به‌سه‌ر رێككه‌وتنی ئه‌منی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا تێده‌په‌ڕێت و هێشتا خوێنی رۆڵه‌كانمان به مووشه‌ك و فیشه‌كی رقی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڕژێت".
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "به‌ڵام ئه‌مجاره پێتان ده‌ڵێین، ئێمه هه‌ین، رێگه‌تان پێ ناده‌ین و ئێوه خۆتان ته‌یار ده‌كه‌ن، ئێمه‌ش خۆمان ساز و ئاماده ده‌كه‌ین".
