به‌ وێنه‌.. هێزێكی تایبه‌تی عێراق گه‌یشته‌ به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا

به‌ "فیرقه‌ی تایبه‌ت" ده‌ناسرێت

K24 – هه‌ولێر:

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ به‌غدا رایگه‌یاند، هێزێكی تایبه‌تی سوپای عێراق كه‌ به‌ "فیرقه‌ی تایبه‌ت" ده‌ناسرێت له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا بڵاوه‌ی پێكراوه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ راشیگه‌یاند، هێزه‌كانی "فیرقه‌ی تایبه‌ت" له‌به‌رده‌م ده‌رگای سه‌ره‌كی و ده‌رگای دووه‌می باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌غدا بڵاوه‌یان پێكراوه‌.

گوتیشی: "فه‌رمانده‌كانی ئه‌و فیرقه‌یه‌ له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و خۆپیشانده‌رانی عێراقی به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌كه‌ كۆبوونه‌ته‌وه‌ و داوایان كردووه‌، نزیكی شورای باڵیۆزخانه‌كه‌ نه‌كه‌ونه‌وه‌".