ده‌روازه‌ی دووه‌می باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا سووتێندرا
پۆمپیۆ: هاووڵاتیانمان ده‌پارێزین
K24 – هه‌ولێر:
خۆپیشانده‌رانی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی، ده‌روازه‌ی دووه‌می باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكایان له شاری به‌غدا سووتاند.
خۆپیشانده‌ره عێراقییه‌كان داوای ده‌ركردنی سوپای ئه‌مه‌ریكا له خاكی عێراق ده‌كه‌ن.
سووتاندنی ئه‌و ده‌روازه‌یه دوای ئه‌وه هات، كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، مایك پۆمپیۆ رایگه‌یاندبوو، سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق به‌ڵێنیان داوه باڵیۆزخانه‌كه بپارێزن.
هاوكات، هێزێكی تایبه‌تی سوپای عێراق له سنووری باڵیۆزخانه‌كه بڵاوه‌یان پێكرا بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا بكه‌ن و خۆپیشانده‌رانی توڕه‌ی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی دووربخه‌نه‌وه.
ئه‌و خۆپیشانده‌رانه، ئه‌مڕۆ مه‌راسیمێكیان بۆ به‌خاكسپاردنی ته‌رمی (32) چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی رێكخست، كه دوێنێ له ئاكامی بۆردومانی فڕۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان عێراق و سووریا كوژرا بوون.