"به‌م نزیكانه حه‌شدی شه‌عبی سه‌رجه‌م سه‌ربازگه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق گه‌مارۆ ده‌دات"
سه‌ركرده‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی: گه‌مارۆدانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا درێژكراوه‌ی شۆڕشی ساڵی 1979ی كۆماری ئیسلامییه
K24- هه‌ولێر:
ئه‌بو وه‌لاء وه‌لائی، ئه‌مینداری گشتی كه‌تیبه‌كانی سه‌ید ئه‌لشوهه‌دای سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی دووپاتیكرده‌وه، به‌م نزیكانه حه‌شدی شه‌عبی سه‌رجه‌م سه‌ربازگه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق گه‌مارۆ ده‌دات.
ئه‌م گوتانه‌ی ئه‌مینداری گشتی كه‌تبیه‌كانی سه‌ید ئه‌لشوهه‌دا له تویتێكدا هاتوون، كه له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر دووپاتیكردووه‌ته‌وه، "وه‌ك چۆن ئه‌مڕۆ حه‌شدی شه‌عبی، به‌ڵكو شه‌عبی حه‌شدی باڵیۆزخانه‌ی "شه‌ڕ"ـیان له به‌غدا گه‌مارۆ داوه، به‌م نزیكانه ته‌واوی سه‌ربازگه و باره‌گاكانی "ئه‌مه‌ریكییه" بكوژه‌كانی له سه‌رانسه‌ری عێراق گه‌مارۆ ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها باڵیۆزخانه كلكه‌كانیشی، وه‌ك باڵیۆزخانه‌كانی سعوودیه، ئیمارات، به‌حره‌ین و ئه‌وانی دیكه‌ش گه‌مارۆ ده‌ده‌ن"، ئه‌مه‌ش به‌وه‌ی كه به گوته‌ی خۆی، ئه‌و وڵاتانه‌ش له دژی ئێران پشتیوانی له هه‌نگاوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه ده‌كه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "درێژكراوه‌ی هێڵی گه‌مارۆدانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ساڵی 1979 بۆ گه‌مارۆدانی باڵیۆزخانه‌كه‌ی له به‌غدا له ساڵی 2019، له پوخته‌یه‌كی مێژوودا كورت ده‌كرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بڵێین: خودا ئه‌و كه‌سانه سه‌رده‌خات كه پابه‌ندی فه‌رمانه‌كانیه‌تی" ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ كاتی روخاندنی ده‌سه‌ڵاتی شای ئێران له ساڵی 1979.
H.B