سعوودییه ئیدانه‌ی هێرشكردنه سه‌ر سوپای ئه‌مه‌ریكای كرد
پشتیوانیشی بۆ یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا ده‌ربڕی
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی سعوودییه به سه‌رۆكایه‌تی پادشا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز كۆبوه‌وه و ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی كرد، كه له عێراقدا ده‌كرێنه سه‌ر هێزه ئه‌مه‌ریكاییه‌كان و پشتیوانیشی بۆ یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا ده‌ربڕی.
له باره‌ی سووریاوه، كۆبوونه‌وه‌كه‌ی حكومه‌تی سعوودییه جه‌ختیكرده‌وه، ریاز پشتیوانی له یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا ده‌كات.
راشیگه‌یاند، پێویسته پرۆسه‌ی سیاسی له سووریا به گوێره‌ی بڕیاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان پێشبكه‌وێت و هێزه بیانییه‌كان له پێشیانه‌وه میلیشیاكانی ئێران سووریا بهجێبهێڵن.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، باسی ره‌وشی عێراق كرا.
له‌و باره‌یه‌وه ئاژانسی هه‌واڵده‌ری ره‌سمی سعوودییه ناسراو به "واس" بڵاویكرده‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی دژ به سوپای ئه‌مه‌ریكا كراوه.
جه‌ختیش كراوه‌ته‌وه، كه ئه‌و هێرشانه ده‌بنه مایه‌ی پێشێلكردنی سه‌روه‌ری عێراق و درووستبوونی ناسه‌قامگیری و راسته‌وخۆش كاریگه‌ریان له‌سه‌ر پرۆسه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له ناوچه‌كه ده‌بێت.