لێندسی گراهام: عێراق له به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی مه‌زندایه
هۆشداریش ده‌داته به‌رپرسانی عێراق
K24- هه‌ولێر:
سەرۆکی کەمینەی کۆمارییەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئه‌مه‌ریكا هۆشداری دەداتە بەرپرسانی عێراق و پاراستنی هاوڵاتیانی ئەمریکا بە تاقیکردنەوەی هاوڕییەتی عێراق لەقەڵەم دەدات.
له تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر لیندسێی گراهام، سەرۆکی کەمینەی کۆمارییەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئه‌مه‌ریكا هۆشداری ئەوەش دەدات، "کە نابێت بنغازییەکی دیكه دووبارە ببێتەوە".
هاوكات لە تویتەکەیدا گراهام ئاماژەی بەوە داوە، کە عێراق لەبەرامبەر تاقیکردنەوەیەکی مەزندایە، کە بیسەلمێنێت هاوڕێی ئەمه‌ریکایە و سەرباز و هاوڵاتیانی ئەمه‌ریکا بپارێزێت.
H.B