سائیرون: داگیركاری ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وامه
عێراق له ژێر ركێفی ئه‌مه‌ریكایه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی سائیرون، ریاز مه‌سعودی، رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا عێراقی خستووه‌ته ژێر ركێفی داگیركاری خۆیه‌وه، ئه‌وه‌شی له رێگه‌ی رێككه‌وتنی ستراتیژی ئه‌منی كردووه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سائیرون گوتیشی: به هۆی ئه‌و رێككه‌وتنه‌وه، عێراق بووه‌ته ژینگه‌یه‌كی گه‌نده‌ڵی سیاسی بۆ حكوومه‌ته‌كانی پێشوو.
هه‌روه‌ها گوتی: رێككه‌وتنی ئه‌منی عێراق و ئه‌مه‌ریكا بۆ مانه‌وه‌ی هه‌ژموونی ئه‌مه‌ریكایه له‌سه‌ر عێراق.
روونیشیكرده‌وه، كاتی ئه‌وه هاتووه، حكومه‌تی عێراق پێداچوونه‌وه به‌و رێككه‌وتنه ئه‌منییه بكات و كۆتایی به هه‌ژموون و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریكا له عێراق بهێنێت.