ئه‌مه‌ریكا مارێنز ره‌وانه‌ی به‌غدا ده‌كات
به مه‌به‌ستی پاراستنی باڵیۆزخانه‌كه‌یان
K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسانی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا رایانگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵه‌كانی چڕ كردووه‌ته‌وه بۆ ناردنی هێزی مارێنز بۆ پاراستنی باڵیۆزخانه‌كه‌ی له به‌غدا.
ئاژانسی هه‌واڵده‌ری "رۆیته‌رز" بڵاویكرده‌وه، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا یه‌كه‌یه‌كی مارێنز ره‌وانه‌ی به‌غدا ده‌كه‌ن به مه‌به‌ستی پاراستنی باڵیۆزخانه‌كه‌یان له هه‌ر هێرشێكی خۆپیشانده‌رانی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی.