فه‌تح داوای پێداچوونه‌وه به رێككه‌وتنی ئه‌منی ده‌كات
له 2008 واژوو كراوه
K24 – هه‌ولێر:
سبه‌ی هاوپه‌یمانی فه‌تح به سه‌رۆكایه‌تی "هادی عامری" كۆده‌بێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی تاوتوێی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه یاخود پێداچوونه‌وه به‌و رێككه‌وتنه ئه‌منییه بكات، كه له نێوان به‌غدا و واشنتن له (2008) واژوو كراوه.
یه‌كێك له ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانی "فه‌تح" بێ ئه‌وه‌ی ناوی بهێنرێت، رایگه‌یاند، سبه‌ی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌ركرده‌كانی هاوپه‌یمانییه‌كه به دوای رێگه‌چاره‌یه‌كدا ده‌گه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ی عێراق له‌و رێككه‌وتنه بێته ده‌ره‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، پێشبینی ده‌كرێت، له دانیشتنی رۆژی پێنجشه‌ممه (2ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2020)دا، پرسی هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی و مانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له عێراق تاوتوێ بكرێن.