ئه‌مه‌ریكا: باڵیۆزخانه‌كه‌مان به‌جێناهێڵین
چۆڵی ناكه‌ین
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ره‌تیكرده‌وه باڵیۆزخانه‌كه‌یان له به‌غدا چۆڵ بكات.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له شكاندنی "حه‌ره‌می" باڵیۆزخانه‌كه‌مان له به‌غدا ده‌كه‌ن، راست نین.
گوتیشی: سه‌رجه‌م كارمه‌نده‌كانی باڵیۆزخانه‌كه سه‌لامه‌تن.
له باره‌ی ئه‌گه‌ری به‌جێهێشتنی باڵیۆزخانه‌كه‌شه‌وه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ره‌تیكرده‌وه، هیچ پلانێكیان هه‌بێت بۆ چۆڵكردنی باڵیۆزخانه‌كه.