به‌غدا بۆ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا: ده‌تانپارێزین
هێزه عێراقییه‌كان ئاماده‌ن
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، له باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، حكومه‌تی عێراق به ته‌واوی پابه‌نده به رێككه‌وتنی "ڤیه‌ننا"ـی تایبه‌ت به په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كان.
هه‌روه‌ها هاتووه: عێراق پابه‌نده به ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی خۆی له ئاست پاراستنی ناوه‌نده دیپلۆماسییه‌كان.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق ئاماده‌یی ته‌واویان هه‌یه بۆ پارێزگاریكردن له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا.