فڕۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر باڵیۆزخانه‌كه‌یاندا ده‌سووڕێنه‌وه
هۆشداریان داوه‌ته خۆپیشانده‌ره‌كان
K24 – هه‌ولێر:
دوای په‌ره‌سه‌ندنی مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا، سوپای ئه‌مه‌ریكا هێزی زیاتری ره‌وانه‌ی باڵیۆزخانه‌كه كرد و چه‌ند هێلیكۆپته‌رێكی ئه‌پاچیش به‌سه‌ر باڵیۆزخانه‌كه‌دا ده‌سووڕێنه‌وه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، چه‌ند به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی به ئاژانسی هه‌واڵده‌ری "رۆیته‌رز"یان راگه‌یاند، بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی باڵیۆزخانه‌كه‌یان، هێزی زیاتریان ره‌وانه‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا كردووه.
به گوێره‌ی زانیاری ئه‌و ئاژانسه، هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كان له ده‌وروپشتی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا بڵاوبوونه‌ته‌وه.
هاوكات به گوێره‌ی زانیاری سایته عێراقییه‌كان، له رێی بڵندگۆكانه‌وه، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندووه، هێزێكی ئه‌منی پڕچه‌ك له ناو باڵیۆزخانه‌دان و فه‌رمانیان پێیه ته‌قه له هه‌ر كه‌سێك بكه‌ن، بیه‌وێت هێرشبكاته سه‌ر باڵیۆزخانه‌كه.
هاوكات باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا له رێگه‌ی بڵندگۆوه هۆشداری دایه خۆپیشانده‌رانی عێراقی.
به گوێره‌ی زانیاری سایته عێراقییه‌كان، له رێی بڵندگۆكانه‌وه، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندووه، هێزێكی ئه‌منی پڕچه‌ك له ناو باڵیۆزخانه‌دان و فه‌رمانیان پێیه ته‌قه له هه‌ر كه‌سێك بكه‌ن، بیه‌وێت هێرشبكاته سه‌ر باڵیۆزخانه‌كه.