فه‌تح و سائیرون: كار بۆ ده‌ركردنی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ین
پێشتر سه‌در داوای كردبوو
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی "فه‌تح"، فازڵ فه‌تلاوی، رایگه‌یاند، هاوپه‌یمانییه‌كه‌یان پێشوازی له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی "موقته‌دا سه‌در" ده‌كات له باره‌ی ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له رێگه‌ی یاسایی و سیاسییه‌وه له عێراق.
گوتیشی: زیاتر له (100) ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران واژوویان له‌سه‌ر داواكارییه‌ك بۆ ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كردووه.
روونیشیكرده‌وه، له دانیشتنی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌و پرسه ده‌خرێته‌ڕوو.
رۆژی (30ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسێمبه‌ری 2019)، موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، له رێی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ره‌وه، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا رایگه‌یاند، پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌كان ریزه‌كانیان یه‌كخه‌ن و هه‌ڵوێستیان یه‌ك بێت بۆ ده‌ركردنی هێزه ئه‌مه‌ریكاییه‌كان له عێراقدا.