ساڵی 2019 ناوچه‌ كوردستانییه‌كان دۆخێكی سه‌ختیان به‌ڕێكرد

2019 بۆ ناوچه‌ كوردستانییه‌كان ساڵێكی سه‌خت بوو

K24- گه‌رمه‌سێر: 

ساڵی 2019 ناوچە کوردستانیەکانی سه‌ر پارێزگای دیالە، بەتایبەتی ئەو ناوچانەی کە ھێزە عیراقیەکان له‌ ساڵی 2017ـه‌وه‌ داگیریان کردوون، به‌ بەراورد بەو کاتانەی دۆسیه‌ی ئەمنی و ئیداریان بەدەست پێسمەرگەوە بووە، کردەوە تیرۆرستیەکان زیادیان كردووه‌، به‌ جۆرێك کە بەهۆی ئه‌و كرده‌وانه‌، جگه‌ لە شەهیدبوونی چەندین پێشمەرگە و ئاسایش، دەیان چەکداری سوپا و حەشدی شەعبیش کوژران و برینداربوون، دەیان خێزانی کوردیش بەو هۆیەوە ئاوارەبوون.

له‌ ساڵی 2019 زۆرترین ئەوناوچە کوردستانیانەی سنووری پارێزگای دیالە بەهۆی کردەوە تیرۆرستیەکانەوە هاوڵاتیانی کوردی لێ ئاوارەبووە، ناوچەكانی زەنگاباده‌ لە سنووری ناحیەی قەرەتەپە، گوندەکانی سەربەقەزای خانەقین، شارەدێی گوڵاڵە، سعدیە و کوڵەجۆ.

ئەمە لەکاتێکدایه‌ زۆرترین هێزی عێراقی لەو ناوچانە دۆسیەی ئیداری و ئەمنیان بەدەسەتەوەیە و بەپێی ئامارەکان کە لەلایه‌ن ھێزەکانی پێشمەرگە و ئه‌و هێزه‌ عێراقیانه‌وه‌ تۆماركراون كه‌ له‌و ناوچانه‌ن، زیاتر 100 کردەوەی تیرۆرستی له‌ سنووری ئه‌و ناوچانه‌ ئه‌نجامدراون.

H.B