به ڤیدیۆ.. چركه‌ساتی كردنه‌وه ده‌روازه‌ی ناوچه‌ی سه‌وز بۆ خۆپیشانده‌ران ببینه
ئه‌ندامانی حه‌شد به‌ره‌و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ملده‌نێن
K24 – هه‌ولێر:
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا، كه چالاكانی شاری به‌غدا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویانكردووه‌ته‌وه، ده‌رده‌كه‌وێت هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌روازه‌یه‌كی "ناوچه‌ی سه‌وز" به رووی خۆپیشانده‌راندا ده‌كه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن بگه‌نه باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه.
وه‌ك له گرته‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، چه‌ند چه‌كدارێكی حه‌شد به جلوبه‌رگی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقه‌وه له به‌رده‌م ده‌روازه‌ی سه‌ره‌كی "ناوچه‌ی سه‌وز" وه‌ستاون و پاڵ به ده‌رگاكه‌وه ده‌نێن و گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانی سه‌ربازی هێزه ئه‌منییه‌كان نابن.
هه‌رچه‌نده پله‌دارێكی هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌وڵده‌دات چه‌كدارانی حه‌شد رازی بكات بكشێنه‌وه، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی بێسوود ده‌بن.
دوای كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌كه ده‌یان ئه‌ندامی حه‌شد به پیاده و ئۆتۆمبێل روو له ناوچه‌ی سه‌وز ده‌كه‌ن و رووده‌كه‌نه باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا.