پێنتاگۆن: له ده‌وروبه‌ری باڵیۆزخانه‌كه‌مان هێزی زیاترمان جێگیر كرد
سوپای ئه‌مه‌ریكا له جموجووڵدایه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پێنتاگۆن)، رایگه‌یاند، هێزی زیاترمان له ده‌وروبه‌ری باڵیۆزخانه‌كه‌مان له به‌غدا جێگیر كرد.
هاوكات سایته عێراقییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، یه‌كه‌یه‌كی سوپای ئه‌مه‌ریكا سه‌ربازگه‌ی "عه‌ین ئه‌سه‌د"ی له خۆرئاوای به‌غدا به‌جێهێشتووه و روویكردووه‌ته شاری به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی بگاته ناوچه‌ی "سه‌وز" و ئه‌ركی پارێزگاری له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا بگرێته ئه‌ستۆ.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناو باڵیۆزخانه‌كه‌یان له به‌غدا له رێگه‌ی بڵندگۆكانه‌وه هۆشداریان دایه خۆپیشانده‌ران و رایانگه‌یاند، هه‌ر كه‌سێك له باڵیۆزخانه‌كه‌یان نزیك ببێته‌وه ده‌كرێته ئامانج.
له لایه‌كی دیكه‌وه ژماره‌یه‌ك فڕۆكه و هێلیكۆپته‌ری جه‌نگی سوپای ئه‌مه‌ریكا به ئاسمانی باڵیۆزخانه‌كه‌دا ده‌سووڕێنه‌وه بۆ پاراستنی.